پوتن هەڕەشە دەکات

لڤین:

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هێرشی دەرەکی بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکراکرد و گوتی “هەر وڵاتێک بوێری ئەوەی هەبێت هێرشبکاتە سەر رووسیا بە موشەکی ئەتۆمی وەڵامی دەدەینەوە و لەسەر نەخشە دەیسڕینەوە”.

لەمیانەی گوتارێکیدا لە لوتکەی ئۆراسیا، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، چەکە بەهێزەکانمان دەستەبەری ئەوەمان بۆ دەکەن هیچ لایەنێک بوێری ئەوەی نەبێت بیر لە ‌هێرشکردنە سەر رووسیا بکاتەوە.

سەبارەت بەدۆخی ئابووری وڵاتەکە، سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، راستە ئابوورییەکەیان کەمێک پاشەکشەی کردووە بەڵام لەزۆرینەی رووەکانەوە لە وڵاتانی خۆرئاوا باشترن و پشتەبستنیشیان بە نەوت و غاز کەمکردووەتەوە وەک سەرچاوەی داهات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button