وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئاشكرا کرد

لڤین:

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆی ئەو داهاتانەی گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەتەکە لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە 136 ترلیۆن و 260 ملیار دیناربووە.

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە داهاتەکانی عێراق لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، 95.3%ی داهاتەکانی عێراق بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە بوون و کە 4.7%یش داهاتی نانەوتی بوون.

سەبارەت چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتەکان، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەداوە، 79.73 ترلیۆن دیناری داهات بۆ خەرجی بەگەڕخستن بووە و تەنها شەش ملیار دینار لە بواری وەبەرهێنان خەرجکراوە.

هاوکات بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ داهاتی نەوتی عێراق زیادیکردووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ئەمساڵدا 107 ملیار  و 877 ملیۆن دۆلار بووە. تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بە بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو داهات بەرێژەی %57 زیادیکردووە، کە ساڵی رابردوو تێکڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button