حکومەتی عێراق کارمەندانی گرێبەست دەکاتە هەمیشەیی

لڤین:

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەهەمیشەییکردنی ئەو کارمەندە گرێبەستانەی، لە دوو ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتەکەیان کردووە، زانیاریی ورد و ڕوون کۆبکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە بوونی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەموو وەزارەتەکان زانیارییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکەن، بۆ ئەوەی پێشنیازی بەهەمیشەییبوونیان ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کارمەندێکی گرێبەست کە زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتی هەبێت، بڕیاری بەهەمیشەییبوون دەیگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button