ژاپۆن بەهۆى تاقیکردنەوە موشەکیەکانى کۆریاى باکور حاڵەتى ئامادەباشی راگه‌یاند

لڤین:

پاش ئەوەى بەیانى ئەمرۆ کۆریاى باکور موشەکێکى دوور مەوداى بالیستى تاقیکردەوە، لە بەرامبەردا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند، ئەو کارە قبوڵکراو نیە و بۆ ئەو مەبەستەش حاڵەتى ئامادەباشیمان لە وڵاتەکەمان ڕاگەیاندووە.

‌ فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکى ڕۆنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەو موشەکەی ئەمڕۆ وڵاتى کۆریای باکور تاقیکردەوە، لەناوچەیەکى نزیک دوورگەی هۆکایدۆی كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سەرۆک وەزیرانى ژاپۆن باسیلەوەشکرد، ئەو هەنگاوەى کۆریاى باکور قبوڵ کراو نیە و بۆ ئەو مەبەستەش حاڵەتى ئامادەباشیمان لە وڵاتەکەمان ڕاگەیاندووە.

جێگەى ئاماژەیە، لە ماوەى مانگى ڕابردوودا کۆریاى باکوور نۆ جار موشەکى دوورمەوداى تاقیکردووەتەوە، ئەوەش نیگەرانى هەریەکە لە وڵاتانى ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریاى باشوورى بەدواى خۆیدا هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button