دوایین ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران بڵاوكرایه‌وه

لڤین:
به‌پێی دوایین ئاماری خۆپیشاندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ماوه‌ی 54 رۆژی رابردودا 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زار و 300 هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌ماوه‌ی زیاتر له 54 رۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 11 كه‌سیان منداڵن و 7 كه‌سیشیان ژنن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، زیاتر لە چوار هه‌زار و 300 هاوڵاتی “ڕفێندراون” کە ناسنامەی 1049 کەسیان ئاشکرا بوە، لەو ژمارەیە ناویان ئاشکرا بوە 136 کەسیان ژنن، 85 کەسیان مێردمنداڵ و 40 کەسیان خوێندکاری زانکۆن.