فازڵ میرانی: پە‌یوه‌ندی خۆمان چاكده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد

لڤین: فازڵ میرانی، ڕایگەیاند، دەیانەویت پە‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غداد چاكبكه‌نه‌وه‌، دەشڵێت: سەرۆكی هەرێم دەیەوێت کوردەکان كۆبكاتەوە و وەفدێك دروست بكاتەوە بۆ بەغدا، جەختیشدەکاتەوە کە لایەنە كوردییەكان ناتوانن لەبەر ناكۆكیەكانییان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتی دروست بكەن.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، رایگەیاند: حیزبەكانی شیعە و سوونە لەبنەڕەتدا دژی قەزیەی كوردن بەڵام (پارتی)یان كردۆتە ڕووكەشەكەی لەبەرئەوە ئێمە پەیوەندی خۆمان چاكدەكەینەوە لەگەڵ بەغدا و بەرگریی لە مەسەلە نەتەوەییەكانی خۆمان دەكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بڕیار بووە وەفدێك بەسەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێم كە حیزبەكان هەمووی لەوێ كۆببنەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا نەكراوە و جەنابی سەرۆكی هەرێمیش هەر كۆڵی نەداوە و دەیەوێت كوردەكان كۆبكاتەوە و وەفدێك دروست بكاتەوە بۆ بەغدا.

سەبارەت بە پەیوەندی بەشێک لە حزبەکانیش لەگەڵ بەغدا وتی: هەندێك كەس لە لایەنە كوردییەكان لەگەڵ بەغدا جووت دەبن بۆ زەوتكردنی مافی كورد، مەسەلەی لامەركەزی باسدەكرێت یان هەندێك دەڵێن با ئێمە هەر وەكو پارێزگاكان لەگەڵ عێراقدا بین لەسەر فیدڕاڵیەتی خۆمان باز بدەین.

فازڵ میرانی، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەیدا وتوویەتی: “بۆ لایەنە كوردەكان بەپێشبینی من ناتوانن هاوپەیمانی لەگەڵ یەكتر بكەن لەبەر ناكۆكییەكانیان، شیعەكانیش هەروەكو كوردن، لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردن و دژایەتی ڕیفراندۆم و موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان یەك هەڵوێستن بەڵام ئەوانیش هەریەكە دەیەوێت گەورەترین پارچەی (كێك) كە هی خۆی بێت بۆیە ناتوانن هاوپەیمانی بكەن”.

میرانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێشتر بە ڕۆڵبینینی مام جەلال توانراوە کورد یەک لیستی هەبێت 77 كورسی بەدەستبهێنێت بەڵام ئێستا كە ئەو نەماوە و لەیەكترازان دروست بووە بە هەموو لایەنە كوردییەكان توانیویانە 55 بۆ 56 كورسی بەرنەوە و ئەوەش زیانی بە پێگەی کورد گەیاندووە.

هەر لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی، سەبارەت بە پرسی پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن عێراقەوە وتوویەتی: ” تاپێمان بكرێت بەرهەڵستی ئەو بیرۆكەیە دەبین چونكە دابڕانی پارێزگایەك لەپێناوی مووچەدا لەفیدڕاڵیەتەوە لەهەرێمەوە بۆ لای بەغدا ئەمە خۆی مەترسییەكی گەورەیە و ئێمە بەرهەڵستكاری ئەوە دەبیین، بەبۆچوونی من لەئێمە زیاتر ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی كورد میللەتی ئێمە دژی ئەوە ڕادەوەستێت” هەروەها جەختی کردوەتەوە کە “ئەوانەی ئەم ئاڵایەیان هەڵگرتووە یان ئەم بیرۆكەیان تەبەنی كردووە بیری خۆیان نییە، بەبێ پشتیوانی یەكێك لە دراوسێكانی ئێمە ناتوانن ئەمە ببەنەسەر”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button