​پرسی سزادراوان و هێرشەکەی سەر غالب محەمەد برایە پەرلەمانی کوردستان

لڤین: لە دانیشتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستاندا، هەریەک لە عەلی حەمە ساڵح و عەبدولستار مەجید لە پەرلەمان باسیان لە سزادراوانی بادینان و هێرشەکەی سەر غالب محەمەد کرد و داوایانکرد دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و هێرشکارەکەی سەر پەرلەمانتارەکەش دەستگیر بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارەی دەستپێکرد، دانیشتنەکە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد. لەسەرەتای دانیشتنەکەدا هێمن هەورامی، رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بە جددی چاودێری دانوستانەکانی هەرێم و بەغدایان کردووە، هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە هێرشە موشەکییەکی ناوەڕاستی مانگی ڕابردووی سەر شاری هەولێر کرد و وتی: پێشتر لە پەلامارێکی تیرۆرستی ترسنۆکانەدا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەو هەوڵانەشی بۆ بە ئامانجگرتنی پایتەختی هەرێم بە “هەوڵی نەزۆک و ناگیشتنە ئامانج” وەسفکرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها وتی: هەوڵی هەموو ئەندامانی پەرلەمان یەکێکە و هەموو لایەک دەمانەوێت سەقامگیریی و چاکسازیی و بە سیستەمکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیان بەدی بێت.

 

لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان قسەیکرد و ئاماژەی بە دۆخی گوزەرانی خەڵکداو وتی ژیانی خەڵک لە خراپترین ئاستدایە و بە ئاماژەدان بە پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە سزادراوەکەی بادینان وتی “خەڵک ھەیە لەسەر نوسینی کۆمێنت دەستگیرکراوە”.

عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکرد، کە پێویستە دەستگیر کراوەکان بەزوترین کات ئازاد بکرێن.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بودجەی هەرێم و یاسای هەڵبژاردن و فەرمانبەرانی گرێبەست کرد و ڕایگەیاند کە “پێویستە یاسایەک ھەبێت تایبەت بەھەڵبژاردنەکان”، هەروەها جەختی کردەوە کە “ئەگەر یاسای بوجەی ھەرێم نەبێ شەفافیەت دروست نابێت”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەبێت ھەموو گرێبەستەکان بکرێن بە ھەمیشەیی”.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەماندا، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، باسی لە خراپی دۆخی ئازادی ڕادەربڕین و پاشەکشەی ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی: “ئازادی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، هاوکات، لە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەدرێت و بەشێوەیەکی مافیا گەریانە هێرشی دەکرێتەسەر و ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە ناو و ناسنامەی دیارە”.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا  عەلی حەمەساڵح، وتی: “لەو باوەڕەدا بووین هێزە ئەمنییەکان لە زوویترین کاتدا دەستگیری بکەن و ئەگەر ئەوە بچێتەسەر واتای ئەوەیە ژیانی کەس پارێزراو نییە”.

هەر لە دانیشتنەکەدا بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی دیکە قسەیان کرد و جەختیان لەسەر خراپی گوزەرانی خەڵک و خراپی مووچە و پێویستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button