عێراق.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای حللە بۆ نەجەف خێزانێک کە ژمارەیان لە پێنج ئەندام پێکهاتبوو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، پێنج ئەندامی یەک خێزان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسەین هاتبوون لە رێگای نێوان حلە بۆ نەجەف و بلە ناحیەی ئەلکفل لەباشووری پارێزگای بابل تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “رووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە هەرسێکیان سەنشینان و سەردانیکارانیان لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا دەگواستەوە.”

باسیلەوەشکردووە، “سەرجەمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن کە پێکدێت لە دوو هاوسەر و سێ منداڵیان و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button