سەرۆکی ئیسڕائیل و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

لڤین:

 ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری وڵاتەکە یائیر لاپید و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە نیشانەیەکی دیکە دەبێت لەسەر هەوڵی دوو وڵاتەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کە ماوەیەکی زۆرە تێکچووە. لە ساڵی 2018 دا هەردوو وڵات باڵیۆزەکانی یەکترییان لە وڵاتەکانیان دەرکرد، زۆر جاریش لێدوانی توندییان بەرامبەر یەکتر داوە لەسەر ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکان. مانگی ڕابردوو تورکیا و ئیسڕائیل ڕایانگەیاند باڵیۆزەکانیان بۆ وڵاتانی یەکتر دەنێرنەوە.

لە مانگی سێدا سەرۆکی ئیسڕائیل لەسەر داوای سەرۆکی تورکیا سەردانی تورکیای کرد، کە لە ساڵی 2008 ەوە یەکەمین جار بوو بەرپرسێکی باڵای ئیسڕائیل سەردانی تورکیا بکات. دوو مانگ دواتر وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئیسڕائیلی کرد و دوو وڵاتەکە هیوایان خواست پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوانتر بکەن.

ئۆفیسەکەی لاپید وتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل یائیر لاپید لە نیویۆرک لەگەڵ سەرۆک وەزیری یۆنانیشدا کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button