ئەمریکا سزای نوێی بەسەر سوپای پاسداراندا سەپاند

لڤین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەھۆی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا، بەمنزیکانە واشنتۆن سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکاندا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزاکان بەپلەی یەکەم دژی سوپای پاسداران دەبێت، کە واشنتۆن وەک قەوارەیەک خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا سورە لەسەر جێبەجێکردنی ھەموو ئەو سزایانەی کە بە سەر روسیادا سەپاندوویەتی، بەسەر ئێرانیشدا بیانسەپێنێت، لەپای ھاوکاریکردنی لە شەڕی دژ بە ئۆکراین، سزاکان ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.

:

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button