باقی عەبدولخالق ئەو شاعیر و چیرۆکنووسەی بەهۆی ٣١ ئابەوە خۆی خنکان

لڤین

ڕاپۆرتی/ هۆشیارجەمال

لە گەرمەی شەری ناوخۆ و پێشرەوی بەردەوامەکانی یەکێتی لە بەرەکانی شەرەوە لە ساڵی ١٩٩٦ڕوداوێکی پێچەوانە و چاوەڕوان نەکراو روویدا بە لای هاوڵاتیانەی کوردستانەوە ئەوەیش ئەوە بوو لە بەرەبەیانی شەوی ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا، خەڵکی شاری هەولێر چاوەڕێی هاتنی دووبارەی سوپاکەی سەدام بوون، سوپاکەش گەیشت و ڕووداوەکانی ئەوڕۆژە  هەتا ئێستاش لێکەوتەی هەیە لەسەر ژیانی خەڵكی و دابەشبوونی جەمسەر گیری نیوان لایەنەکان و دابەشبوونی هەرێمی کوردستان.

٣١ ئاب بۆ پارتی ڕۆژی شانازیە، چونکە لە ڕۆژەوە سنوری دەسەڵاتەکانی تا دێت فراوان تر دەبێت و لایەنە ڕکابەرەکانیشی بچووک دەبنەوە.

هەر ئەو ڕۆژە لە لایەن یەکێتیەوە وەک ڕۆژێکی شوم و پەڵەیەکی ڕەشی نێوچەوانی پارتی سەیر دەکرێ کە لە کاتی ململانێکاندا دژی یەکتر بە کاری دەهێنن.

لە تەنیشت ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژەدا چیرۆکی شاعیرێک هەیە کە بە بێدەنگی و لە خەم  و خەفەتی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە و ‌هێنانی سوپای سەدام حوسێن بۆ سەرخاکی کوردستان خۆی دەکوژیت.

باقی عەبدولخالق ئەو شاعیرو چیرۆکنووسەی کە لە ساڵی١٩٦٤ ئیمام قاسم کەرکوک لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگای پزیشکی بەغدا بووە،ئەگەرچی  ساڵێک فەسڵ کراوە لەسەر هەڵوێستەکانی دژی بەعس،پاشان بەرەو دنیای نوسین هەنگاو دەنێت ولە سەردەمی پڕ لە تاریکی وتوندوتیژی و زوڵم و ستەمی بەعسدا نووسینی هەڵبژاردوە.

ئەو زۆربەی هاوڕێکانی کە ئێستا لە ژیاندا ماون گەواهی ئەوە دەدەن لە ساڵانی (80) کاندا دەستی گرتون بۆ نوسین و خوێندنەوە یەکێک بووە لە گەنجە دیار و ڕۆشنبیرەکانی چەمچەماڵ و هەریەک لە “لەتیف فاتیح فەرەج”ی ڕۆژنامەنوس و “ئەنوەر عومەر”ی شاعیر لە چەمچەماڵ هاوڕێی بوون.

ئاری ئەبوبەکر وەک کەسایەتیەکی بنەماڵەی نوسەر بۆ “لڤین” وتی:”ئەو نوسەرێکی هەڵگری بیری پێشکەوتنخواز و چەپ بووە لە ژێر کاریگەری بزوتنەوەی ئەدەبی ڕوانگەدابووە، کە لەساڵی ١٩٧٠ لە لایەن شێرکۆ بێکەس و کۆمەڵی هاوڕی تریدا دامەزراوە بڕوای وابووە ئازادی هیچ گەلێک بێ ژان لە دایک نابێ ویەکەم بەرهەمی چاپکراوی ساڵی ١٩٩٠ بووە بە ناونیشانی بەم خاکەوە پەیوەستم ، وە دواتربە کردەوە سەلماندی بەم خاکەوە پەیوەستە خۆی بۆ دەکاتە قوربانی.”

پارتی لەناو شاری چەمچەماڵ دەیڕفێنن زۆری ئەشکەنجە دەدەن بە گولەی ئاربیجی لە ناوچەی چەمچەماڵ لێی دەدەن.

 

ئاری ئەبوبەکر ئاشکراشی کرد:”باقی کتێب و رۆژنامەی دەفرۆشت لەبەردەم بازاڕی جەلال قەساب ١٩٩٢ پارتی لەناو شاری چەمچەماڵ دەیڕفێنن زۆری ئەشکەنجە دەدەن بە گولەی ئاربیجی لە ناوچەی چەمچەماڵ لێی دەدەن هاوڕێیەکی هەواڵەکە دەگەیەنێت و فریای ئازادکردنی دەکەون، ئەویش لە سەر ئەوەی کتێبێکی فازڵ بەراکی بەرپرسی پێشووی موخابەراتی عێراقی فرۆشتووە بە ناونیشانی البارزانی بین الحقیقە والاسطورة.”

پێش خۆکوشتنی نامەیەکی دەستنوسی لای هاوڕێیەکی جێهێشتووە.

وتیشی :”باقی عەبدولخالق ئەو نوسەرە یاخیە بووە وەک شاعیر و چیرۆکنوسێک نەیتوانیوە قبوڵی ئەوە بکات هێزێکی کوردی دەبابە و سوپای بەعس بهێنێتەوە هەولێر کە ئەو سوپایە ٨ ساڵ پێشتر جینۆسایدی کوردیان ئەنجامداوە، بەرپرسبوون لە کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و کارەساتی ئەنفال بۆیە لە ڕۆژی٩ی ئەیلولی ١٩٩٦ بڕیار لە مەرگی خۆی دەدات و لە ماڵەکەی خۆیدا بە بێدەنگی و دوور لە دەنگی شەری براکوژی و هێنانی هێزی بێگانە لە قەزای چەمچەماڵ خۆی دەخنکێنێت و بە ڕوحی خۆی وەڵامی ڕوداوی ٣١ ی ئابی دایەوە.کە وەک خیانەت لێی ڕوانیوە”، هەروەها  پێش خۆکوشتنی نامەیەکی دەستنوسی لای هاوڕێیەکی جێهێشتووە.

باقی نوسەر دوای خۆی چەندین بەرهەم بە جێدە‌هێڵێت کە لە ساڵی (٢٠١٣)بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەشێک لە هۆنراوەکانیان چاپ و بڵاوکردەوە.

هەروەها زیاتر لە شەش بەرهەمی دەستنوسی ماوە کە بریتین لە شیعر ، شیعر بۆ منداڵان ، چیرۆک ، تێکستی شانۆیی ، ڕۆمان.

یەکێک لە جوانترین بەرهەمەکانی ڕۆمانێکی بوو بەناوی( گڕی بڕوا)

کاتی خۆی پاڵەی برازای مام جەلال وتی بیهێنن بۆی چاپ دەکەم بەڵام بردمان و فەوتا ! ئەو نوسینەکانی جیاوازتر بوو لە کەسێکی ئاسایی لە نیشتیمان و نەتەوە خیانەت،ژیاندۆستی ،ڕوانیویەتی.

باقی نوسەر خێزانداربووه دوو کوڕو کچێکی بەناوەکانی پێشڕەو ، پەیوەست ، بێژان دوای خۆی جێهێشتوە  چەند ساڵێک لەمەوبەر شەقامێکی سەرەکی کرا بە ناویەوە لە قەزای چەمچەماڵ.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button