ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی بەغدا دەکات

لڤین:
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا «پنتاگۆن» بڕیاری دا هێزێکی زۆرتری سەربازی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جێگیر بکات و بەمەبەستی پاراستنی ستافەکەی ڕێوشوێنی توندتری ئەمنی بگرێتە بەر.
وتەبێژی پنتاگۆن لەم بارەیەوە بە میدیاکانی وتووە: پلانیان داناوە بۆ زیادکردنی هێزی سەربازی و ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوچەکە شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێو ماڵی شیعە فراوان بوو، زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران.