ژمارەی قوربانییانی پێکدادانەکانی تەرابلوس پایتەختی لیبیا گەیشتە ١٦٣ کەس

لڤین:

ژمارەی ئەوکەسانەی کە لە ئاکامی پێکدادانەکانی نێوان دوو گرووپی چەکدار لە تەرابلوس پایتەختی لیبیا کوژراون گەیشتە ٢٣ کەس و ١٤٠ی دیکەیش برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی وەزارەتی تەندروستیی لیبیا  لە ئاکامی پێکدادانەکەی بەیانیی دوێنێ لەنێوان دوو گرووپی چەکدار لە رۆژئاوای تەرابلوس، ٢٣ کەس کوژراون و ١٤٠ی دیکەیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی لیبیا لە راگەیەندراوێکی دیکەدا نووسیوویەتی “لە بەرەبەیانەوە نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستییەکانی تەرابلوس بە ئامانج گیراون و بۆردومان کراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا بە دەربڕینی نیگەرانی لەوەی تەواوی نەخۆشخانەکانی تەرابلوس بە ئامانج گیراون، داوا کراوە تەواوی دامەزراوە تەندروستییەکان، بنکەکانی فریاکەوتنی خێرا و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە مەترسی پێکدادانە چەکدارییەکان بپارێزرێن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەرابلوس لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی قوڵی خۆی لەو پێکدادانانە دەربڕیووە.

حکوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا کاردانەوەی خۆی نیشان دابوو بەرامبەر ئەم پێکدادانانە.

بەیانیی دوێنێ پێکدادانەکان لەنێوان “لیوای ٧٧٧”ی سەربە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای لیبیا کە بەوە ناسراوە لە فەتحی باشئاغاوە نزیکە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران لە تۆبروک وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کراوە، لەگەڵ “یەکێتیی پشتیوانی سەقامگیریی” سەربە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا لە ناوچەکانی بین گاشیر و سرێم دەستیان پێ کرد و دواتر تەشەنەیان سەند بۆ شەقامی کۆماریی و ناوچەکانی سەنتەری شارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button