سەرۆکی هەرێم سەردانی نەجەف دەکات

لڤین:

بە مەبەستی گەیاندنی دەستپێشخەرییەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بۆ کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی لە عێراقدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی نەجەف دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند وابڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا و نەجەف بکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەڵگری دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانییە بۆ دەربازبوونی عێراق لە بنبەستی سیاسی و لە سەردانەکەیدا، دەگەیەنێتە لایانە عێراقییەکان.”

ئەو سەرچاوەیە باسی لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و نەجەف نەکرد.

ئەوەش لە کاتێکدا دێت زیاتر لە ١٠ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە و لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێکبکەون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button