سعوودیە ڕێنمای نوێ بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە گەشتی ئەو وڵاتە دەکەن

لڤین:

سعوودیە رایگەیاند ئەو کەسانەی کە بەمەبەستی سەردان و گەشت روو لە وڵاتەکەی دەکەن لەو ماوەیەی دەمێننەوە دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن.

سەرۆکایەتی حەج و عومرەی سعوودیە، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە ”بڕیارەکە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئامانجەکانی دیدی ٢٠٣٠ سعوودیەدا دەرکراوە لە چوارچێوەی کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵ دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵدا روویان لە وڵات کردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بڕیارەکە بەشێکە لە پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی بەرز و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی کولتووری و ئایینی عومرەکاران.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی دەتوانن لە هەر فڕۆکەخانەیەکی سعوودیە ڤیزە وەربگرن، لەگەڵ ئەوانەی خاوەنی ڤیزەی ئەمریکا، بەریتانیا و شنگنن و پاسپۆرتەکانیاندا مۆری چوونە هاتنەناوەوەی وڵاتەکەی پێوەیە، دەتوانن بە ئاسانی عومرە ئەنجام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button