لە کەرکوک ١٦ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، کە ١٦ تۆمەتباريان بە ٢٥٠ گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای کەرکوک بڵاويكردەوە، ١٦ كەسيان بە ٢٥٠ گرام مادەى هۆشبەرەوە دەستگيركردووە، کە پێکهاتوون لە ماددەی حەشیش، کریستاڵ و حەپی هۆشبەر، هاوکات کۆمەڵێک ئامراز و کەرەستەی کێشانی ماددە هۆشبەرەکانیان پێ بووە .

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی ٢٨ی ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی دادگا کراون بەمەبەستی دادگایی کردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button