هەولێر..گردبونەوەیەک بۆ ئازادکردنی زیندانیانی شیلادزێ

لڤین

ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمان و کەسوکارى زیندانیانى بادینان بەردەم دادگای ھەولێر ” بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی یاسا” گردبوونەوە.

شایا عەسکەرى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان بە ” میدیاکانى نزیک لە حیزبەکەی راگەیاند، ئەمڕۆ بەردەم دادگای ھەولێر، لەگەڵ کەس و کاری سەربەرزی زیندانیانی بادینان گرد بووینەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی یاسا، بە پێی یاسا دەبوایە زیندانیانی شیلادزێ بە ئازادکردنی مەرجدار ئازاد بکرانایە، بەڵام بە ھۆی فشاری سیاسی و حزبییەوە جێبەجێ نەکراوە.

وتیشى، چاودێری کردنی جێبەجێکردنی یاسا بەشێکە لەکاری پەرلەمانتاری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button