کۆمەڵە: سوپای پاسداران لە هەوڵی بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستاندایه

لڤین:

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ستادی نیزامی کۆمەڵە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر و بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەکی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایه.

راگەیاندنی ستادی نیزامی کۆمەڵە سەبارەت بە هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچە سنوورییەکان.
کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر و بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەکی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندایه. شایانی باسە هەتا کاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆ دوو جار هەوڵی پێشرەوی هێزی پیادەی سپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پووچەڵکراوەتەوە و پاشەکشەیان پێکراوە.شایانی باسە بە خۆشحاڵی هەموو هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و بەوپەری ئامادەیی بەرامبەر بە هێزەکانی سپای پاسداران وەستاون و بە وردی چاودێری جموجۆڵی ئەو هێزەی رژیم دەکەن.
لە ماوەکانی داهاتوودا لە وردەکاری و پێشهاتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی
14ی ئاگوستی 2022ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button