ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوکرایەوە
لڤین:
لە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لایه‌نه‌كان به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بڕیاردرا سەرەتای مانگی داهاتوو جارێکی دیكه كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیای نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر جۆری بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆكبون و كێشه‌یان نه‌بووه.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون كه نابێت هه‌ڵبژاردن شه‌ش مانگ زیاتر له‌و واده‌یه دوابخرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم پیش‌تر دیاریكردووه.
كورسی پێكهاته‌كان، خاڵی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ك بووه و بڕیاره‌ی له كۆبونه‌وه‌ی مانگی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت.