نوێنەری سەدر: بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
لڤین:
نوێنەری موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت، تا پەرلەمانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.
سەید ئیبراهیم جابری، نوێنەری موقتەدا سەدر لە خۆپێشاندانەکانی بەغدا راگەیاند: “بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان، تا ئەو کاتەی داواکانمان جێبەجێ دەکرێن، پەرلەمان هەڵنەوەشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەختە نەکرێت خۆپیشاندانەکان کۆتایی نایەت، دڵنیابن بە پاڵپشتی ئەم جەماوەرە داواکانمان جێبەجێ دەکرێت”.