مه‌رج و رێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکرایەوە
لڤین
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان مه‌رج و رێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی تەمموزی 2022 وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕینمایی و مەرجەکانی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ده‌ستپێده‌كات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوێندكاران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكه‌وه داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
وەزارەتەکە دەڵێت، “به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خوێندكاران و له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ناوه‌ندی وه‌رگرتن و به‌هاوكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به شێوازی ئۆنلاین و له ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و دابه‌زین ئه‌نجامده‌درێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) به هه‌مانشێوه‌و به ئامانجی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین ئه‌رك نه‌كێشن و سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستانن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی به‌شێوازی ئۆنڵاین به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێندكاران و پێویست ناكات هیچ خوێندكارێك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان بكات بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه”.
گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2022/2023):
گواستنه‌وه له نێوان كۆلێژه هاوبه‌شه‌كان له سیسته‌می بۆلۆنا بۆ سیسته‌می ساڵانه و كۆ‌رسات وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌كو له نوسراومان ژماره (7292) له ڕێكه‌وتی (2/9/2020) وه له ژماره (13241) له ڕێكه‌وتی (15/9/2021) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
خوێندكار مافی گواستنه‌وه‌ی له‌كۆلێژه هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت له گشت قۆناغه‌كان، جگه له قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت:
مه‌رجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له كۆلێژه هاوبه‌شه‌كان:
یه‌كه‌م: خوێندكار ده‌رچوبێت له خولی یه‌كه‌مدا به پله‌ی باشه یان سه‌روتر و دانیشتوی هه‌مان پارێزگا یان نزیك ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
دوه‌م: خوێندكار ئه‌گه‌ر دایكی یان باوكی كۆچی دوایی كرد بێت له ساڵانی خوێندنی زانكۆ، به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت كه وه‌فاتنامه (بیان الوفاه) و (صوره القید) وه دانیشتوی هه‌مان پارێزگا یان نزیك ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر كۆچ كردنه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر خوێندكار هاوسه‌رگیری ببه‌ستێت له ساڵانی خوێندنی زانكۆ ده‌بێت به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، وێنه‌ی ڕه‌سه‌نی تۆماری باری شارستانی (صوره القید)ی ڕه‌سه‌ن و به فه‌رمی تۆماركردنی له لیستی باری شارستانی و دڵنیایی ده‌رچون (صحه الصدور) بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت ، به هه‌مان شێوه بۆ ئافره‌ت ڕه‌چاوی جیابونه‌وه‌ی خێزانی كرێت و له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری كردنه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
چواره‌م: هه‌ر خوێندكارێك (ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه) له ساڵانی خوێندنی زانكۆ منداڵی ببێت و به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت ، ئه‌گه‌ر منداڵ بونه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
پێنجه‌م: منداڵی (كوڕ و كچ) ی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كان مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه له نێوان زانكۆكان بۆ هه‌مان به‌شی كۆلێژ/ په‌یمانگه كه لێی وه‌رگیراون و به نوسراوی پشتگیری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و به واژوی به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان یاخود به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌بێت.
شه‌شه‌م: خوێندكاری (كوڕ و كچ) ی مامۆستایانی زانكۆ له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له (مامۆستای یاریده‌ده‌ر ، مامۆستا ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ، پرۆفیسۆر) مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌رچوبن ، هه‌روه‌ها (كوڕ و كچ) ی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكان و ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به مه‌رجێك ساڵانی خزمه‌تی له (15) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
حه‌وته‌م: گواستنه‌وه بۆ كۆلێژی پزیشكی كه سیسته‌می ئینتیگره‌یشن په‌یڕه‌و ده‌كات ناكرێت، چونكه قوتابی/ خوێندكار داده‌به‌زێنرێته قۆناغی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پلانی ڕێژه‌ی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م زیاد بكات.
هه‌شته‌م: خوێندكار له خوێندنی (به‌یانیان) مافی گواستنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خوێندنی (ئێواران) به مه‌رجێك له هه‌مان پسپۆری خۆیدا بێت، دوای لاری نه‌بونی هه‌ردولا به ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی و توانای به‌ش و كۆنمره‌و كرێی خوێندنی ئێواران له‌و به‌شه.
نۆیه‌م: خوێندكارانی كۆلێژه (ئه‌هلییه‌كان) به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی گواستنه‌وه یان میوانداریان نییه بۆ زانكۆ و كۆلێژه (حكومییه‌كان).
ده‌یه‌م: گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له به‌شه‌كانی (ئێواران) بۆ به‌شه‌كانی هاوشێوه‌ی (به‌یانیان) ناكرێت له‌به‌ر جیاوازی كۆنمره‌ی پێشبڕكێ.
یازده‌یه‌م: هه‌مو گواستنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاران له نێوان كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و په‌یمانگه‌كان به ڕێگای كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و په‌یمانگه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان ده‌بێت (به پێی ڕێزبه‌ندی و په‌یوه‌ندی).
دوازده‌یه‌م: به‌رابه‌ركردن و مه‌قاسه‌كردنی وانه‌كان له لایه‌ن به‌شی زانستی داواكراودا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ناردنی لیستی ئه‌و وانانه‌ی كه خوێندویه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كان له ساڵانه و وه‌رزییه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك (ئه‌گه‌ر وانه‌ی داواكراو زیاتر له دو وانه‌ی ساڵانه یان چوار وانه‌ی وه‌رزی بو ده‌بێت قۆناغێك داببه‌زێندرێت) و له‌كاتی پێشبڕكێ له سه‌ر گواستنه‌وه‌كان له یه‌ك پرۆسه‌دا ڕه‌چاوی كۆنمره‌ی قۆناغه‌كه‌یان ده‌كرێت و هه‌مو فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان/ خوێندكاران به واژوی سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌بێت به پێی په‌یوه‌ندی گواستنه‌وه‌كه.
سێزده‌یه‌م: زانكۆكان بۆیان هه‌یه سه‌یری داوای گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له خوێندكاران بكات بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن (جگه له قۆناغی یه‌كه‌م) بۆ هه‌مان به‌ش بۆ شوێنی نیشته‌جێ بونیان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه زۆر سه‌خت و قورس و به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن و ترسناك و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ته‌و به فیعلی پێویست ده‌كات له ژێر چاودێری خانه‌واده‌كانیاندا بن به پێی میكانیزمی خواره‌وه:-
بڕگه‌ی دووه‌م: دابه‌زینی خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2022/2023):
(له‌كاتی دابه‌زیندا بۆ به‌شه‌كانی سیسته‌مه جیاوازه‌كان نمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شانه به پێی سیسته‌می وه‌رگرتن ڕه‌چاو ده‌كرێت). ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم مافی دابه‌زینیان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: له قۆناغی یه‌كه‌م دا ساڵی یه‌كه‌می بێت و مامه‌ڵه‌ی پاڵاوتنی ته‌واو كردبێت و به پێی كه‌مترین كۆنمره‌ی به‌ش.
دوه‌م: له قۆناغی یه‌كه‌مدا مابێته‌وه یان خوێندنی تیادا دواخستبێت، به مه‌رجێك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌مابێته‌وه ده‌توانرێ بۆ شوێنی نیشته‌جێ بونیان یان نزیك له‌و دابه‌زین بكه‌ن بۆ كۆلێژ/ په‌یمانگه كه نمره‌كانیان تیادا وه‌رگیرا بێت، به پێی كۆنمره‌ی ساڵی وه‌رگرتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی ساڵی كه‌وتن یان دواخستنی له میچی خوێندن.
سێیه‌م: ده‌رچوبێت له قۆناغی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی دوه‌م، به مه‌رجێك ساڵی كه‌وتن و دواخستنی نه‌بێت له قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌م كۆنمره‌ی وه‌رگیرا بێت له ساڵی وه‌رگرتنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ژمار كردنی ئه‌و ساڵه له میچی خوێندن.
چواره‌م: له خوێندنی (ئێواران) خوێندكار مافی دابه‌زینی هه‌یه بۆ به‌شێكی تری (ئێواران) یان هه‌ر به‌شێكی تر به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له ساڵی وه‌رگرتنی و سه‌ره‌ڕای خاڵه‌كانی تری ڕێنماییه‌كانی دابه‌زین، به مه‌رجێك دو ساڵ به سه‌ر ده‌رچونی له ئاماده‌یی تێپه‌رنه‌بو بێت، ئه‌م مه‌رجه بۆ (به‌یانیان و ئێوارانیش) په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
پێنجه‌م: دابه‌زین بۆ ئه‌و به‌شانه ناكرێت كه مه‌رجی چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و هونه‌ری و شایسته‌ییان تێدا مه‌رجی وه‌رگرتن بوه ، وه‌كو (په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ، هونه‌ره جوانه‌كان ، خوێندنی ئیسلامی…هتد) وه به پێی ساڵی وه‌رگرتنیان.
شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌و دابه‌زین له نێوان سیسته‌می (زانكۆ لاین ، پارالێل ، ئێواران) ئه‌نجام ده‌درێت به پێی ڕێنماییه‌كان.
حه‌وته‌م: گواستنه‌وه له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بۆ هه‌مان كۆلێژی زانكۆی دهۆك ئه‌نجام نادرێت.
هه‌شته‌م: گواستنه‌وه له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان بۆ هه‌مان كۆلێژی زانكۆكانی تر ئه‌نجام ده‌درێت.
دابه‌زینی خوێندنی خوێندكاران به شێوه‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل):
له‌كاتی دابه‌زیندا بۆ به‌شه‌كانی سیسته‌مه جیاوازه‌كان نمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شانه به پێی سیسته‌می وه‌رگرتن له ساڵی وه‌رگرتن ڕه‌چاو ده‌كرێت. به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دو ساڵ یان زیاتر به سه‌ر وه‌رگرتنیان تێپه‌ربوبێت و له قۆناغی یه‌كه‌م یان دوه‌مدا بن بۆیان هه‌یه داوای دابه‌زین بكه‌ن ئه‌گه‌ر دابه‌زینه‌كه له سیسته‌می ئاسایی بۆ سیسته‌می تری ئاسایی بو ئه‌وا (50%) ی پاره‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل) یان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر ساڵێكی خوێندن ، وه ئه‌گه‌ر دابه‌زینه‌كه له سیسته‌می ئاسایی بۆ سیسته‌می (پارالێل) بو ئه‌وا ته‌واوی پاره‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل) یان لێ وه‌رده‌گیرێت. به مه‌رجێك كۆنمره‌ی خوێندكار له ساڵی وه‌رگرتنی له‌و به‌شه وه‌رگیرا بێت به ڕه‌چاو كردنی ساڵانی خوێندن له میچی خوێندن، ئه‌گه‌ر قوتابی میچی خوێندنی تێپه‌ڕاندبێت ئه‌وا به سیسته‌می (پارالێل) به ته‌واوی تێچوی كرێی خوێندن ده‌توانێت دابه‌زین بكات ، و ئه‌گه‌ر میچی خوێندنی تێنه‌په‌ڕاندبێت ئه‌وا به نیوه‌ی كرێی (پارالێل) ده‌توانێت دابه‌زین بكات.
دوه‌م: ئه‌و قوتابیانه‌ی كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنیان بۆ كراوه (ئه‌وانه‌ی دو ساڵ و زیاتر( به‌سه‌ر وه‌رگرتنیان تێپه‌ریوه یان سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه له قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌م مافی دابه‌زینیان ده‌بێت به شێوه‌ی سیسته‌می (پارالێل)، به پێی ڕێنماییه‌كانی دابه‌زین و شایسته‌ی وه‌رگرتنیان به شێوازی (پارالێل) به (100%)كرێی (پارالێل).