ئێران و عێراق ڕێکەوتنێکیان راگه‌یاند
لڤین
عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بوه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌با له وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كه‌م رێككه‌وتنی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ عێراق له بواری كاره‌بادا واژۆ كردوه.
هه‌واڵی نیمچه فه‌رمیی ئێرانی “فارس” له زاری وه‌زیری وزه‌ی ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ره‌وتی به‌دیهێنانی رێككه‌وتنه ستراتیژییه درێژخایه‌نه‌كان له بواری كاره‌بادا یه‌كێكه له گرینگ‌ترین میحوه‌ره‌كانی دیپلۆماسی بۆ حكومه‌تی ئێستا، كه بوه‌ته هۆی ده‌رئه‌نجامێكی گه‌ش بۆ ئێران، هه‌روه‌ها ئێران گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی كاره‌بایه له نێوان وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادایه و به‌هێزترین وڵاتی ئه‌م بواره بوه له نێو ئه‌و وڵاتانی رۆژئاوا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خێراترین پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی كاره‌بایه له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا.
باسی له‌وه‌شكرد، “توانای ئێران له‌بواری كاره‌بادا ته‌نیا له وێستگه‌كانی كاره‌بادا قه‌تیس نه‌كراوه، به‌ڵكو به هۆی پێشكه‌وتنی زانستییه‌وه بوه‌ته شوێنێكی گرنگ له‌نێو وڵاتانی جیهاندا ، وه‌ك چۆن به‌نیازه هه‌مو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی ئه‌ندازیاری له بواری كاره‌بادا هه‌نارده بكات”.
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابیان ئاشكرایكردوه، “رێكه‌وتنێكی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكردوه، به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ به‌غدا و به‌ستنه‌وه‌ی به سیستمی گشتی كاره‌بای وزه‌ی ئێرانه‌وه”.
عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه گفتوگۆ ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با به‌تایبه‌تیش به‌ستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با به سیستمی كه‌نداو، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردودا به هاورده‌كردنی هه‌زار و 200 مێگاوات و هه‌روه‌ها سوته‌مه‌نی غازی بۆ خۆراكی ناوخۆیی پشتی به ئێران به‌ستبو وێستگه‌كانی كاره‌با.