شاندی پارتی گەڕایەوە بەغدا

لڤین

 ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە بەغدا ئاشکرایکرد، شاندی پارتی لەبارەی میکانیزم و کاندیدی سەرۆکوەزیران لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی دەست بە دانوستان دەکات و دەڵێ، ھاوپەیمانی نێوان سیادە و پارتی ھەر ماوە.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، بە ماڵپەڕی پارتی  راگەیاند: “شاندی پارتی گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و بڕیارە دانوستانەکان بەڕێوەبچن، چونکە ئەوەی دانوستانەکانی پەکخستووە لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگیە، لەبەر ئەوەی دەبێت ئەوان دەست بە سەردانەکەیان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان، ھەتا ئێستا بۆچوونی جیاواز ھەیە لەبارەی ئەندامی شاندەکەیان”.

ئەندامی شاندی پارتی دەشڵێت: “پێشبینی دەکەین لەچەند رۆژی داھاتوو دانوستانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بەڕێوەبچێت، پارتی تا ئێستا لەگەڵ کوتلەی سیادە ھاوپەیمانی ھەیە، چوارچێوەی ھەماھەنگیش بڕیاری دا حکوومەت پێکبێنن، شاندی پارتی لەسەر میکانیزم و بەرنامە و کاندیدی ھەماھەنگی دانوستان دەکەین”.

لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران، د. شاخەوان عەبدوڵڵا روونیکردەوە: “لەسەر پرسی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق کێشە و بۆچوونی جیاواز ھەیە لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button