لە هیندستان سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت

لڤین:

بەمەبەستی هەڵبژاردنی ١٥هەمین سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لە هیندستان پەرلەمانتاران دەستیان بە دەنگدان کرد.

ئەو کەسەی دەچێتە شوێنی ١٤مین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە، رام ناس کۆڤین کە لە ٢٤ی تەمووزدا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو دەبێت لە دەنگدانی پەرلەماندا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

لەو هەڵبژاردنەدا دوو کەسایەتی کێبڕکێ دەکەن کە ئەوانیش داروپادی نورمو، کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی دیموکراتی (NDA)ە کە هاوپەیمانییەکی هەڵبژاردنە بە سەرۆکایەتی پارتی دەسەڵاتداری بهاراتیا جاناتا (BJP) و یاشوانت سینها سیاسەتمەداری بە ئەزموون کە کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی هیندستانە.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکە کە تیایدا نزیکەی چوار هەزار و ٨٩٦ پەرلەمانتار بەشداری دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت لە ٢١ی تەمووزدا رابگەیەندرێت.

لە هیندستان سەرۆک کۆمار راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵنابژێردرێت، بەڵکو لەلایەن ئەو شاندانەی هەڵبژاردنەوە دیاریی دەکرێت کە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ویلایەتەکان و پەرلەمان پێکهاتوون.

پێگەی سەرکۆمار لە هیندستان تا رادەیەکی زۆر رەمزییە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان ئەنجامێکی روون و یەکلاکەرەوەیان نەبوو ئەوا سەرۆک کۆمار رۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت لە بڕیاردان لەوەی کێ حکوومەت پێکدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button