وڵاتی عێراق چوارەم هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

لڤین:

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە بە پێی ئامارەکە عێراق چوارەم هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، بەجۆرێک ڕۆژانە ٣٠٢ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بڕى پێنج ملیۆن و ٩٥٧ هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵاتى جیهانەوە هاوردەکردووە، بەوەش بەراورد بەهەفتەی پێشووتر بڕى ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە ٣٠٢ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و ئەو بڕەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ٦٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە عێراق لە پلەی چوارەمی هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمه‌ریکا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button