لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە بەڕێوەچوو

لڤین: لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، شۆفێری زیاتر لە ٦٠٠ بارهەڵگری مەرزی باشماخ گردبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە شۆفێرانی زیاتر لە٦٠٠ بارهەڵگری مەرزی باشماخ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان دەكەن.
بە وتەی بەشداربووانی گردبوونەوەکە ماوەی چەند ساڵێكە چەندین ئۆتۆمبێلی عەلوەی سلێمانی لەمەرزە لاوەكییەكان بار باردەكەن و ئەوەش “زیانی زۆری بەشۆفێرانی خاوەن هێڵەكان” گەیاندووە.
شۆفێری بارهەڵگرەکانی مەرزی باشماخ، باس لەوەش دەکەن کە ئەوان هێڵی فەرمییان هەیە و لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ مۆڵەتیان هەیە و ساڵانە هێڵەکانیان نوێدەکەنەوە و کۆمەڵێک ڕسوماتیش دەدەن، بەڵام ژمارەیەک خاوەن عەلوەی سلێمانی بارهەڵگریان کڕیوە و خۆیان بارەکان دەگوازنەوە، ئەمەش گرفتی بۆ ئەوان دروستکردووە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد کە ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ئەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.