"دوای تێکدانی خێزانەکانمان کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان"

د.کەریم شەریف قەرەچەتانی: سڵاو لەو عەقڵەی لە دوای ئەم جۆرە راگەیاندنانەوەیە

لە کاردانەوەی بابەتی قۆپیەکەدا د.کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی بواری دەرونی و مامۆستای زانكۆ، دەڵێت: راگەیاندنی کوردی، دوای تێکدانی خێزانەکانمان، کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان، دەشڵێت: سڵاو لە ئەو عەقڵەی لە دوای ئەم جۆرە راگەیاندنانەوەیە.

کاردانەوەکان بەرامبەر ئەو بەڕێوەبەرەی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لەوەکرد کە ماوەی چەندین ساڵی خوێندنی بە “قۆپیەکردن” بڕیوە، بەردەوامە.

لەو بارەیەوە د.کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی بواری دەرونی و مامۆستای زانكۆ، لە فەیسبوکی خۆی نووسیویەتی: “لەکوێی دونیادا هەیە خەڵك شانازی بە قۆپیە و غەشەوە بکات و پەروەردە بێ دەنگ بێت” لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەشیدا دەڵێت: “راگەیاندنی کوردی، دوای تێکدانی خێزانەکانمان، کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان، “سڵاو لە ئەو عەقڵەی لە دوای ئەم جۆرە راگەیاندنانەوەیە”.

دەقی نوسینەکەی د.کەریم شەریف قەرەچەتانی:

“ھاورێیان ئەمەیە راگەیاندنی کوردی، دوای تێکدانی خێزانەکانمان، کەوتنە تێکدانی قوتابخانەکانمان، داواکاری گشتی لە کوێیە، بە بەرچاوی ھەموو دونیاوە خوێندکار فێری گزیکردن دەکەن، باشە ئەم خوشکە بەڕێزە خۆی دانی بە ئەوەدا ناوە ھەر بە غش و قۆپیە دەرچووە و ئێستاش لە زانکۆ کاردەکات لە لایەنی یاساییەوە بەرپرسیاریەتی چییە؟؟، باشە چۆن دەتوانێت بە خوێندکاری زانکۆ بڵێ قۆپیە مەکە، باشە ئەگەر بە ئەو شێوەیە خوێندنی تەواو کردووە، بۆچی لە راگەیاندن باسی دەکات ؟؟؟؟.  سڵاو لە ئەو عەقڵەی لە دوای ئەم جۆرە راگەیاندنانەوەیە، ئەمە چ وڵاتێکە خەڵک لەبەرچاوی ھەموو دونیا شانازی بە قۆپیە و غەشەوە بکات و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو داواکاری گشتی بێدەنگ بن، چاوەڕێی شتی سەیرتر بن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button