فڕۆکەی دەوڵەتی تورک کامپی مەخموری بۆردوومان کرد

لڤین:

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کردووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی دیموکراتیی گەل-ی کامپی مەخمور ڕاگەیەندراوێک لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوبکاتەوە.

هێرشەکە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی سەربازیی عێراق لە پێکهاتبوون لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و جێگرەکە، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان و ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەکانی سوپای عێراق، بە سەردانێک گەیشتە شارۆچکەی مەخمور.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button