عێراق.. بە تۆمەتی فرۆشتنی ژنێك سێ كەس دەستگیر دەكرێن
لڤین:
بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ژنێك بە یەك ملیۆن دیناری عیراقی سێ تۆمەتبار دەستگیركران.
ئەمڕۆ سێ شەممە 5-7-2022، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی عیراق رایگەیاند: بە مەبەستی بازرگانی كردن بە مرۆڤ لە ناوچەی كەرخی بەغدا، لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە ژنێكیان بە یەك ملیۆن دینار فرۆشتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای لێكۆڵینەوەی ورد، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە پێیی ماددەی 6 لە یاسای بازرگانی كردن بە مرۆڤ سزادەدرێن.