کەشناسی هەرێـم: سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

لڤین:

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، ئاستی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلەکە مامناوەندە و لەکاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.

هەروەها کەشناسیی ڕایگەیاندوە، سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 4 بۆ 6 پلەی سەدی دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button