شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان، سەردانی توركیا دەكات

لڤین:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری دەوڵەتی تورکیا رایگەیاندوە؛ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، چوارشەممەی داهاتوو”22ی حوزەیران” لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا سەردانی توركیا دەكات.

سەرۆك كۆماری دەوڵەتی تورکیا راشیگەیاندوە؛ لەكۆشكی سەرۆك كۆماریدا پێشوازی لەمحەمەد بن سەلمان دەكەن.

ئەردۆغان بۆ رۆژنامەوانانی راگەیاندوە؛ ئێمە ئەو دەرفەتەمان هەیە تا لەسەر پەیوەندیە دوولایەنەكان قسە بكەین و بڕیار بدەین كە تا چ ئاستێك دەتوانین ئاستی پەیوەندیەكانمان بەرەو پێشەوە ببەین.

كۆتایەكانی ساڵی پار، ئەردۆغان بۆ یەكەم جار لەكاتی كۆشتنی جەماڵ خاشقچیەوە سەردانی سعودیەی كرد و چاوی بەشازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان كەوت. هاوكات هەر ئەو كاتەش ئەردۆغان لەگەڵ شای سعودیە؛ مەلەك سەلمان دانیشت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button