لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

لڤین:

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها رێگە بەو گەشتیارانە دەدات بچنەناو خاکی وڵاتەکەی، کە  کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا یان  پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف)یان هەیە، بەپێچەوانەوە داوا دەکەن هاوڵاتیان بەبێ یەکێک لەو دو بەڵگەنامەیە سەردانیان نەکەن تا توشی گرفت نەبنەوە.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە ئەوانەی بە نیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێران “هەر وەک پشتر رامانگەیاندبو بە پێی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا (ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دو ژەم ڤاکسینی وەرگرتوە یان پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف)، رێگە بە گەشتی هەوڵاتیان دەدات”.

ئەوەش هاتوە، پێویست دەکات گەشتیار پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف)  لە ماوەی (72) کاتژمێر پێش گەشتەکەی کردبێت، بۆیە داوا لە گەشتیاران دەکەن بەبێ یەکێک لەو بەلگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی توشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەرانەوە نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button