سەرۆکی ئۆکرانیا: کەس نازانێت شەڕی وڵاتەکەی کەی کۆتایی دێت

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند؛ کەس نازانێت شەڕی وڵاتەکەی تا چەند دەخایەنێت بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا بەڕنگاریی پێشبینییەکان دەبنەوە بە رێگریکردن لە سەربازانی رووسیا لە زاڵبوون بەسەر رۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕەکە زیاتر تاویسەندووە.

زێلێنسکی لە وتاری ڤیدیۆیی کە شەوانە بڵاویدەکاتەوە، رایگەیاند کە شانازی بە بەرگریکارانی ئۆکرانیاوە دەکات کە توانیویانە پێشڕەویەکانی رووسیا لە ناوچەی دۆنباس رابگرن، کە هاوسنوورە لەگەڵ رووسیا و جوداخوازانی پشتیوانی مۆسکۆ کە ماوەی هەشت ساڵە بەشێکی زۆری خاکەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

زێلێنیسکی وتیشی “بیرتانە چۆن لە ڕووسیا، لە سەرەتای مانگی 5 دا، هیوایان خواست دەست بەسەر هەموو ناوچەی دۆنباس دا بگرن؟” هەروەها وتیشی “ئەوە تا ئێستا 108هەمین ڕۆژی جەنگە، ئەو مانگی 6 ەو دۆنباس خۆڕاگرە”.

دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگەکەدا ڕووسیا نەیتوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا داگیربکات، مۆسکۆ سەرنجی خستە سەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەشانەی دۆنباس کە زۆربەیان بە زمانی ڕووسی قسە دەکەن کە هێشتا لە دەستی ئۆکرانیادان، هەروەها کەناراوەکانی باشووری ئەو وڵاتەش. بەڵام لەبری ئەوەی دەستبەسەرداگرتنی خێرا و یەکلاکەرەوە مسۆگەر بکەن، هێزەکانی ڕووسیا پەلکێش بوون بۆ شەڕێکی درێژ و ماندووکەرانە، کە بەشێکی زۆری ئەو خۆڕاگرییەی ئۆکرانییەکان بەهۆی بەکارهێنانی چەکەکانی ڕۆژئاواوە بووە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button