کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان وادەی یەکەم کاروانی حاجیانی ڕاگەیاند، گەشتەکانیش لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ڕۆژی 16ی حوزەیران یەکەم کاروانی حاجیانی بەرەوە وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەوێت.

گەشتی حاجیان لە 16/6/2022 تاوەکو 22/6/2022 بەردەوامدەبێت، گەشتەکان لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button