رێبوار حه‌مه‌د: ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم فەشەلی هێناوە
لڤین:
رێبوار حه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان “یه‌كێكه له خراپترین كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”، ده‌شڵێت، “ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر زۆر ئاست نه‌یتوانیوه خزمه‌تی باش پێشكه‌شبكات و فه‌شه‌لی هێناوه له پێشكه‌شكردنی زۆرێك له سێكته‌ره‌كان”.
رێبوار حه‌مه‌د له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی په‌یام-ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، “پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گۆڕانكاریان هه‌بێت ئاسان ده‌توانن گۆڕانكاری بكه‌ن، به‌ڵام نیانه، ئێمه فراكسیۆنێكمان له په‌رله‌مان هه‌یه و حه‌وت ئه‌ندامی هه‌یه و پڕۆژه‌ی زۆر باشی پێشكه‌شكردوه، ئێمه ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكمان هه‌بێت خۆمان به به‌دیلی ده‌سه‌ڵات ده‌زانین و بۆ به‌دیلی كارده‌كه‌ین، له كۆبونه‌وه‌كانیشدا نه‌مانشاردوه‌ته‌كه كه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه به‌دیلی هه‌ردو هێزه‌كه‌ی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێك له پڕۆسه‌ی سیاسی و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پێناو ئه‌وه‌دایه كه ببنه به‌دیلی ده‌سه‌ڵات، له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن حزبی گه‌وره و بچوك نیه، حزب ئه‌گه‌ر میلیشیای لێبكه‌یته‌وه و هێزی چه‌كدار هێزێكی نیشتیمانی بێت و سه‌ر به حكومه‌ت بێت و حكومه‌ت ئیداره‌ی بدات و به‌شێك نه‌بێت له‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه هه‌یه، پاره و سه‌روه‌ت و سامان له‌لایه‌ن حزبی سیاسییه‌وه قۆرخنه‌كرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارینه‌هێنێت، به‌ڵكو وه‌كو هێزێكی سیاسی كاربكات و به‌هه‌ڵوێست و خزمه‌ته‌كانی بچێته ناو خه‌ڵك، ئه‌وسا ململانێی راسته‌قینه له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
رێبوار حه‌مه‌د وتیشی، “ململانێی راسته‌قینه له نێوان هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ململانێیه له‌سه‌ر قۆرخكاری زیاتر له بازاڕ و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سامانی گشتی له نێوان خۆیاندا، ئه‌وه ئه‌سڵی ململانێكانه”.
له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری وتی، “ئه‌م كابینه‌یه یه‌كێكه له خراپترین كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر زۆر ئاست نه‌یتوانیوه خزمه‌تی باش پێشكه‌ش بكات و فه‌شه‌لی هێناوه له پێشكه‌شكردنی زۆرێك له سێكته‌ره‌كان، لانیكه‌م ده‌توانین بڵێین ئه‌و دۆسیه هه‌ڵواسراوانه‌ی كه هه‌بون له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری نه‌كردوه، ئه‌م كابینه‌یه درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه كه له رابردودا حوكمداری پێكراوه له هه‌رێمی كوردستان”.