یەکەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربون لە هەرێم تۆمارکرا

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ(شەممە)، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی مردنی بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد”یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو توشبوی نەخۆشی پەتای خوێنبەربون، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستداو وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.”

وەزارەتی تەندروستی داوای لە هاوڵاتیان كردوە پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دوربون لە توشبون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button