پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:
لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كرد بۆ كۆبوونەوە لە ڕۆژی یەكشەممە (12/6/2022)، لەسەر پرسی گرانی بازاڕو بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان.
دەقی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی كوردستان:
پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، (د. ڕێواز فائق) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان دەكات، بۆ دانیشتنی ژمارە (5) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، لە كاتژمێر (10) ی بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (12/6/2022).
بەرنامەی كار
یەكەم: خستنەڕوو گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی) سەبارەت بە (گرانی بازاڕو بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) ی ماددەی (66) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان، ژمارە (78) ی ساڵی (2012)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (97 – 89 – 88 – 87) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.