تورکیا هێرشی کردە سەر شاری قامیشلۆ

لڤین:

هێزی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیی سوپای داگیرکەری تورکدا لە قامیشلۆ، کۆگایەکی هێزەکانی خۆپاراستنی جەوهەریی کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ ٩ی حوزەیران سوپای تورکی داگیرکەر بۆردوومانێکی ئاسمانیی لە قامیشلۆ ئەنجامداوە و کۆگایەکی هێزەکانی خۆپاراستنی جەوهەریی لە گەڕەکی مەیسەلۆن کردووەتە ئامانج.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە بەهۆی هێرشەکەوە پێنج کەس برینداربوون و ژماریەک ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات، کە ئامانج لێی “تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە” و دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی گەرەنتیکار دەکەین بەئەرکی خۆیان هەستن و ڕێگریی لەو جۆرە هێرشانە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button