هەرێمی کوردستان.. هەڵمەتێك بۆ بایکۆتكردنی کڕینی بەنزین ڕاگەیەندرا

لڤین:

ژمارەیەك لە شۆفێران و چالاكوانان هەڵمەتێكیان بۆ بایكۆتكردنی كڕینی بەنزین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاگەیاندووە و داوادەكەن هاوڵاتییانی هەرێم بەشداری لە هەڵمەتەكەدا بكەن و ماوەی حەوت ڕۆژ بەنزین نەكڕن.

سەرپەرشتیاران و بەشداربووانی هەڵمەتەكە، هۆكاری ئەو هەنگاوەیان دەگەڕێننەوە بۆ “ئەو جیاوازییەی لە نرخی بەنزین هەیە لەنێوان کوردستان و عێراق-دا”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، “ئەم هەڵمەتەمان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی بازرگانەکانی سووتەمەنی بە پەلە بڕیاربدەن نرخی لیترێک بەنزین هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت و بە 450 دینار بێت. هەروەها سووتەمەنی لە دەستی بەرپرسانی حزبی دەربهێنرێت بۆ ئەوەی یاری بە بازاڕ نەکرێت”.

لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوكاتی ڕاگەیاندنی هەڵمەتەكە بڵاویانكردەوە، سەرپەرشتیارانی هەڵمەتی بایكۆتكردنی كڕینی بەنزین دەڵێن، ئەگەر حكومەت نرخی بەنزین كەمنەكاتەوە، هەنگاوی دواتریان كاریگەرتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button