نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە بانکە حکومییەکانی عێراقدا دزراوە

لڤین:

کۆمیسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوەیەکی سێ ساڵی درکەوتووە، نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە پارەی گشتی بانکە حکومییەکانی عێراق بە خراپ بەکارهێنراوە لە شەرمەزارییەکدا کە زیاتر لە 40 تیایدا بەشدارن.

کۆمسیۆنی دەستپاکی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆی گشتی 926 ملیار دیناری عێراقی بەهۆی “ساختەکاری، گەندەڵی، دەستێوەردان، سپیکرنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات” دیارنەماوە.

کۆمسیۆنەکە دەڵێت گوایە ئەم ساختەکاریانە لە لقی مەیسەنی بانکی کشتوکاڵی و هەروەها لقەکانی بانکی ڕەشید لە مەیسەن و بەغدای پایتەخت ئەنجام دراوە.

کۆمسیۆنەکە بە ڕوونی گەندەڵییەکە لە چ کاتێکدا ئەنجام دراوە، بەڵام بەرپرسێکی کۆمسیۆنەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت لێکۆڵینەوەکان لەسەر گوایە ئەو چالاکییە نایاساییە گومانلێراوانە لە سەرەتای ساڵی 2019 دەستیانپێکردووە.

بەرپرسەکە گوتیشی ” فەرمانی دەستگیکردن بۆ نزیکەی 41 کەسی گومانبار دەردەکرێت.”

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش کرد کارمەندەکان و تەنانەت ئەو کەسانەش کە هەژماری بانکییان هەیە لەوێ لەو کەسانەدان کە لەم دۆسێی گەندەڵییەدا تێوەگلاون کە دەشێت بگاتە ئاستی ” پرۆسەی بەبەرنامەی تێکدانی ئابوری نیشمانی.”

بە پێی ئامارە فەڕمییەکانی ساڵی ڕابردوو وا مەزەندە دەکرێت کە زیاتر لە 400 ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی لە ماوەی نزیکەی 20 ساڵی ڕابردووی پاش سەدام حسێنەوە لە عێراق دیار نەماوە.

بە پێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەڵەتی عێراق لە پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵێدا لە کۆی 180 وڵات لە پلەی 157 دایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button