هۆشداری له مایه‌پوچبونی كه‌رتی په‌له‌وه‌ری هەرێمی کوردستان ده‌درێت

لڤین:
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان هۆشداری مایه‌پوچبونی ته‌واوه‌تی كه‌رتی په‌له‌وه‌ر ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 4 (چوار) مانگدا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان كه‌وتوه، هۆكاری سه‌ره‌كیش گرانبونی نرخی پێداویستیه‌كان و زۆربونی نه‌خۆشیه.
نازم عبدوڵا جاف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌هه‌مو هه‌رێمی كوردستاندا له‌ماوه‌ی ئه‌م 4 (چوار) مانگه‌دا به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان ئه‌گه‌ر 700 (حه‌وتسه‌د) هۆڵ زیانی به‌ركه‌وتبێت هه‌ر هۆڵێك 25.000.0000 (بیست و پێنج ملیۆن) دینار بێت زیانه‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌كاته زیاتر له 17.000.000.000 (حه‌ڤده ملیار) دینار زیان به‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوه”.
راشیگه‌یاند، “زیانه‌كان زۆر له‌وه زیاترن به‌ڵام ئێمه به‌ڕێگه‌ی كه‌متر ده‌یخه‌ینه به‌رچاو له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی كاڵاكان له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان گرانبون و نه‌خۆشیش به‌رده‌وام له‌زیادبونه، زۆربونی نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ری و گرانبونی پێداویستیه‌كانیش هۆكارێكی سه‌ره‌كین له‌خراپی ره‌وشی هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مریشكی زیندوو”.
نازم جاف ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاریان نه‌بێت و پشتیوانیان نه‌كات له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌وا كه‌رتی په‌له‌وه‌ر به‌ته‌واوی مایه‌پوچبونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مو زه‌ره‌رو زیانه ناگرن.