پارچه زه‌وییه‌ك به‌به‌های 14 ملیۆن دۆلار ده‌درێت به كوڕی وه‌زیری پێشمه‌رگه

لڤین:
پارچه زه‌وییه‌ك له سلێمانی، كه به‌هاكه‌ی به 14 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ده‌درێت به كوڕی وه‌زیری پێشمه‌رگه، بۆ دروستكردنی ریستۆرانت و كافێیه‌ك.
به‌پێی نوسراوێكی توانا كه‌مال به‌رێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانی سلێمانی، كه ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كردووه، رایگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ریستۆرانت و كافێی لۆنا، كه وه‌به‌رهێنه‌ر سان شۆڕش ئیسماعیل به‌نیازه ئه‌نجامی بدات له سنوری شاره‌وانی سلێمانی، پێتان راده‌گه‌یه‌نین به‌شێك له موڵكی ژماره 39 كه‌رتی 1ی مه‌ڵكه‌ندی ده‌باشان به‌ڕووبه‌ری 4690 مه‌تر دووجا پێشنیار ده‌كه‌ین.
زه‌وییه‌كه دەكەوێتە تەنیشت هۆتێل تایتانیك له سەر شەقامی شەشت مەتری و له بناری گۆیژه، به‌پێی وته‌ی په‌رله‌مانتاران نرخی زه‌وییه‌كه به 14 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.