درامایەكی توركی سوكایەتی بە دادگاكانی هەرێم دەكات

لڤین:
یەكێك لەكەناڵە ئاسمانیە ناودارەكانی توركیا لەدرامایەكیدا سوكایەتی بە دادگاكانی هەرێمو مەسعود بارزانی و جامانەی سوور دەكات.
كەناڵی Atv توركی زنجیرە درامایەك بەناوی (YalnızKurt) پەخشدەكات، لەیەكێك لەزنجیرەكانیدا سوكایەتی بەدادگاكانی هەرێمی كوردستانو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانو جامانەی سوور دەكات
هەروەك لەی ەكێك لە زنجیرەكاندا بازرگانێكی خاوەن چەك و پارە لەدراماكەدا ڕایدەگەیەنێت، “ئیعتیراف بە دادگا و هەرێمی كوردستان ناكەم و حسابیشیان بۆ ناكەم”.
لای خۆیشیەوە مەحمود یاسین كوردی ڕۆژنامەنووس لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:”پرسیارێك؛ هەڵوێستی پارتیو میدیاكانی ئەو حزبە وەكو هەڵوێستەكەیان بەرامبەر فیلمە ئێرانییەكە دەبێ؟! ئایا سەرۆكی یەكێتی زانایانو وەزیری ئەوقاف كە پارتین دەتوانن بەمەلاكانی خۆیان بڵێن لەسەر مینبەری مزگەوت باسی بكەن،