حهج و عومرهی سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی، داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچوە پێویستە بە زوترین کات سەردانیان بکەن و مامەڵەکانیان تەواو بکەن بەپێچەوانەوە ناوەکانیان دەخرێتە ساڵی داهاتوو.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی له ئاگادارییهكدا ئهمڕۆ دووشهممه: داوا لەو هاوڵاتیانه دەکات کە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەمساڵ (2022) و مامەڵەیان لێ وەرگیراوە، لە سبەینێوە بڕی چوار هەزار و (700) دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن.
حهج و عومهری سلێمانی دهڵێت: هەرکەسیش ئەو بڕەی لە تواندا نیە بەزوترین کات ئاگاداریان بکاتەوە تا مامەڵەی دواخستنی بۆ ئەنجام بدەن. ئاماژهبهوهشكراوه، هەر کەسێك لە زوترین کاتدا نەیهت بۆ دواخستنی حەجەکەی ئەوە بۆ ساڵی ئایندە مافی ئەوەشی نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی، داواش دەکات پێویستە لە کاتی هاتنیاندا یەکێک لەم بەڵگەنامەیان پێ بێت کارتی نیشتمانی کارتی زانیاری و پێناسی باری شارستانی.