مەلا بەختیار: لەنێو دەزگای زانیاریەوە ژەهرخوارد كراوم

لڤین:

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی یەكێتی ئاشكرای كرد، لەنێو دەزگای زانیارییەوە ژەهرخوارد كراوە، تاوەكو ئێستاش وەڵامی داواكەی نەدراوەتەوە و ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە كەیسەكە دەباتە دادگا.

مەلا بەختیار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، لەنێو دەزگای زانیارییەوە ژەهرخوارد كراوە، بەڵام ناوی كەس ناهێنێت و دەیەوێت حزبەكەی لێكۆڵینەوە بكات، ئەگەرنا 200% ژەهرخوارد كراوە.

رونیشیكردووەتەوە، ئەو نامەیەی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كردووە تاوەكو ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە، لەكاتێكدا بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسییان بوو وەڵامی بدەنەوە.

سەبارەت بە چۆنێتی ژەهرخوارد كردنەكەی مەلا بەختیار باسی لەوە كردووە، زانیارییەكانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە و راپۆرتی پزیشكی پێداون، نازانێت بۆچی وەڵامی نادەنەوە، پێیوایە دەترسن لەوەی یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی نێو دەزگای زانیاری ئاشكرا بێت، ئەو پشوو دریژە بەڵام ئەگەر هەر وەڵامی نەدرێتەوە كەیسەكە دەباتە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button