دڵشاد شەهاب: هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت

لڤین:
راوێژکاری سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانی بۆ چارەسەری هەموو پرسەکان و گرنگە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانی و پێویستە چارەسەری هەموو پرسەکان بکرێت.
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنیشەوە وتی: هەڵبژاردن بوەتە پرسێکی سیاسی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و پرسەکە لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستانە و فراکسیۆنەکان بەردەوامن لەپەیوەندیکرد و سەرۆکایەتی هەرێم لە نزیکەوە چاودێری دەکات و هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ هەتا بتوانێت رۆڵێکی هاریکار ببینێت لە یەکترنزیکردنەوە لایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی زۆر گرنگە هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە پاشەکشەی لێنەکرێت .