کەشناسى: سبەینێ باران دەبارێت

لڤین:
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لەنێوان 35 بۆ 41 پلەدا دەبن.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکان باکور و باکوری خۆرهەڵات ئەگەری نمەباران هەیە.”