دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:

دوای زیاتر لە دوو مانگ بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان كۆببێتەوە و بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان دیار بكات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند” بڕیارە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆببێتەوە، بە مەبەستی دیاركردنی بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكان بڕیاری لەسەر دراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی بەرنامەی كاری دانیشتن و كاتی دەسپێكردنی دانیشتنەكە و بانگێشتكردنی پەرلەمانتاران رادەگەیەنرێت.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی (٣٣) پڕۆژە و پێشنیاز و یاداشت، لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانن و دەخرێنە بەرنامەی كاری ئەم وەرزەی پەرلەمانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button