وەزیرى نوێی سامانە سروشتییەکان بەڵێن دەدات کەرتی وزەی هەرێم پێشبخات

لڤین:

وەزیرى کارەباى هەرێم کە بەوەکالەت پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان پێدرا بەڵێندەدات لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم درێغی نەکات.  

کەمال محەمەد لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت “هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و ئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە ببەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆک وەزیران، لە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستاندا دەبین و، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین”.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26-5-2022)  رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى پەسەند کردووە، کە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستییەوە داواى دەستلەکارکێشانەوەى کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button