وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی هیندستان ڕادەگەیەنێت

لڤین:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زەمالەی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتی هیند لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەنجومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

http://a2ascholarships.iccr.gov.in/

تێبینی: بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەت تەنها پشتگیری خوێندنی هەردو بەرنامەی (ماستەر، دکتۆرا) دەکات.
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، پێش پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، ئەویش بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
٢. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
– هەر فەرمانبەرێک یان مامۆستایەک مەرج و ڕێنماییەکانی تێدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
– بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button